هەڵوێستی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان لە بارەی چاودێری کردنی دەروازە سنوریەکان
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ، دوای خستنەڕووی راپۆرت و وردەکاریەکانی قاچاخ و گەندەڵی لە گومرک و دەروازە سنوریەکانی هەرێم بە حکومەتی هەرێم ، وەزیران دێنە کایە و بڕیارە لە یەک مانگدا کۆتایی بەم دیاردەیە بهێنرێ .
عەلی حەمە ساڵح لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ، دوای لێکۆڵینەوەی ئەنجامدراو لە بارەی رەوشی گومرک و دەروازە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان و بوونی قاچاخ و گەندەڵی لە سەر سنوورەکان ، راپۆرتی ئەم بابەتە و وردەکاریەکانی دراوە بە حکومەتی هەرێم .
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ئەم راپۆرە کاردانەوەی زۆری بووە و سەرکونسولی ئەمریکا لە هەرێم و باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە بەغداش راپۆریان لە بارەی دۆسیەی قاچاخ و گەندەڵی لە سنوورەکانی هەرێم ئامادە کردووە و داویانە بە کاربەدەستان لە واشنگتۆن و بڕیارە لە گەڵ کاربەدەستانی هەرێمیش لەم بارەوە وتووێژ بکرێ .
عەلی حەمە ساڵح وتیشی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانیش هاتووەتە نێو ئەم دۆسیە و بە فەرمانی بارزانی وەزیرانی پێشمەرگە ونێوخۆ لە گەڵ سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران چاویان بەو کەوتووە و لەم دیدارەدا وردەکاریەکان تاووتوێ کراون .