ئه‌یلوول 02, 2020 13:36 Asia/Tehran
  • سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته‌ به‌غدا

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆک کۆماری فەرەنسا گەیشتە بەغدا .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دووھەمی ئه‌یلولی ٢٠٢٠ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌خت و به‌نیازه‌ لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق و «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی  سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆببێته‌وه‌.

کۆبونەوەکەی مەکرۆن و نێچیرڤان بارزانی لەسەر داوای ئێمانۆئێل مەکرۆن بووە و پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت.

وەک باسی دەکرێت سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە بەر بەرتەسک بوونی ماوەی سەردانەکەی نەیتوانیوە سەردانی ھەولێر بکات و داوای لە نێچیرڤان بازانی کردووە کە پێتەختی عێراق دا یەک بگرنەوە.

نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، سەرەتا لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و ئینجا لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە دیدار دەکات و پاش ئەوەش چاوی بە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق دەکەوێت. 

سەرپەیڤ