ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی نێوان یەکگرتووی ئیسلامی و پارتی دیموکرات
پارتی ھەڕەشەی سەندنەوەی پۆستەکان لە یەکگرتووی ئیسلامی دەکات و یەکگرتووش ڕایگەیاندووە کە باجی ھەڵوێسەکانیان ھەرچییەک بێت دەیدەن.
دوابەدوای ڕەخنەی په‌رله‌مانتارانی یه‌کگرتووی ئیسلامی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و واژۆکردنی بڕیاری بانگ کردن و پرساندنی سه‌رۆکی حکومه‌ت لە په‌رله‌مانی کوردستان کێشەی نێوان ئەم لایەنەو پارتی دەستەڵاتداری دیموکراتی کوردستان ئاڵۆزتر بووەو لە دوا ھەڵوێستیش دا پارتی دیموکراتی کوردستان یه‌کگرتووی ئاگادارکردووه‌ته‌وه کە رێککه‌وتنی نێوانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و پێویسته پۆسته‌کانیان له پارێزگای دھۆک راده‌ست بکاته‌وه.
لەم پەیوەندییەدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگه‌یاندووە: فشار‌و سزادانی سیاسی پیشەیەکی مێژوویی دەسەڵاتدارانی هه‌رێمه‌و حزبه‌که‌ی هه‌رگیز لێی نه‌ترساوه.
«موحه‌مه‌د هاودیانی» ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له توییتێکدا ڕاشیگەیاندووە: حزبه‌که‌ی ئەگەر بەهای هەڵوێستەکانی گرانیش بێت بەدڵنیایەوە لە بەر بەرژەوەندیی خەلکی کوردستان قەبوڵی دەکات چونکو دیارە بەرژەوەندیی خەڵک لەپێشەوەی هەموو بەرژەوەندیەکانە.
ناوبراو جەختیشی کردووە کە، یەکگرتوو بوون جێی شانازیە بۆ ئێمە تەنانەت ئەگەر باجەکانیشی زۆر بێت لێی پاشگەزنابینەوە .
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ، «سەباح باپیر»ی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆکیش رایگه‌یاندووە: پارتی دیموکراتی کوردستان، یه‌کگرتووی ئاگادارکردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی کە رێککه‌وتنی نێوانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و پێویسته پۆسته‌کانیان له پارێزگاکه راده‌ست بکەنەوە .