تشرینی دووه‌م 01, 2020 15:12 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی: هاوخه‌می کۆڕی شاعیران و ئه‌ده‌بدۆستانم بۆ له‌ده‌ستدانی شاعیری ئاویه‌ر

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کۆچی شاعیر جه‌لالی مه‌له‌کشا پرسه‌نامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی  له ‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند: "به‌ داخه‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دواییی شاعیری ناوداری کورد جه‌لالی مه‌له‌کشام بیست، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و دۆست و خۆشه‌ویستان و شه‌یدایانی شیعره‌ به‌رزه‌کانی ده‌که‌م، هاوخه‌می کۆڕی شاعیران و ئه‌ده‌بدۆستانم بۆ له‌ده‌ستدانی شاعیری ئاویه‌ر".

دوێنێ شه‌ممه‌، جه‌لالی مه‌له‌کشا، شاعیر و نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ناسراوی کورد ، له‌ ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا لەشاری سنە کۆچی دوایی کرد.

سەرپەیڤ