سێ په‌رله‌مانتاری پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان پارێزبه‌ندیان له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا
له لایه‌ن سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه پارێزبه‌ندی له سێ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ھەرێمی کوردستان هه‌ڵگیرا تا له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بن.
له‌و باره‌یه‌وه لوقمان حه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان به میدیای PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌ر سێ په‌رله‌مانتار (به‌همه‌ن کاکه عه‌بدوڵڵا له‌فراکسیۆنی پارتی، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و دابان محه‌ممه‌د، په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنی گۆرِان) له‌لایه‌ن سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌وه پارێزبه‌ندیان له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا، تا له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌یان کراوه له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بن.
به‌پێی زانیارییه‌کان هه‌ر یه‌ک له‌و په‌رله‌مانتارانه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاویان کردوه‌ته‌وه‌و به‌ناڕاست ده‌زانرێت، سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌و پێویسته له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بن.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره له‌سه‌ر داوای خۆیان پارێزبه‌ندیان له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه.
رۆژی ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ هەردو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان، عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد، بە نوسراوی فەرمی داوایان لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگرێت و ئاماژەیان بەوەکردوە" لەسەر باسکردنی دۆسیەی قاچاخچێتی لە سنوری باشماخ، سکاڵای یاساییمان لەسەر تۆمارکراوە و دادگا داوای رەزامەندی پەرلەمان دەکات بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەئێستادا هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئێمە لە دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەماندایە و دانیشتنی پەرلەمانی ناوێت".
هه‌روه‌ها باسیان لەوەشکرد، هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌و زانیاریانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌قاچاخچێتى ئه‌وانه‌ى به‌م کاره هه‌ڵده‌ستن ئه‌و ٧٥٠ ملیۆن دۆلاره‌ى ته‌نها له‌یه‌ک خاڵى سنوریدا له‌ماوه‌ى ١٨ مانگى ڕابرودا ده‌ستکه‌وتوه ده‌یخه‌ینه‌ڕوو.