لە هەرێمی کوردستان دادگایەکى تایبەت بۆ کەیسەکانى گەندەڵى پێکدەهێنرێت
شوبات 22, 2021 14:11 Asia/Tehran
ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێم لەسەر داوای دەستەی دەسپاکی هەرێم، بڕیاریدا بە پێکهێنانی دادگایەکی تایبەت بە بینینی کەیسەکانی گەندەڵی.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێم ، دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی دادوەری، بڕیاریاندا بە پێکهێنانی دادگایەکی تاوان بۆ دادگاییکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەکانی گەندەڵی بەناوی (دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و تایبەت دەبێت بە بینینی کەیسەکانی گەندەڵی.
ئەنجومەنی دادوەری ڕاشیگەیاند" ئەو هەنگاوە کاریگەرییەکی زۆر باشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشبردن و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خێراکردنی یەکلا کردنەوەی کەیسەکان لە دادگا".