نیسان 04, 2021 13:08 Asia/Tehran
  • رەخنە له‌داخستنی مزگه‌وته‌کان  لە ھەولێر

وتاربێژ و پێشنوێژێکی شاری هه‌ولێر ره‌خنه‌ له‌ بڕیاری داخستنی مزگه‌وته‌کان و ئه‌نجامدانی مه‌راسیم له‌ناو کڵێسای مه‌سیحیه‌کان ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوڵاتیان ناهه‌قیان نیه‌ گومان له‌بڕیاره‌که‌ بکه‌ن و متمانه‌یان نه‌مێنێت.

بە پێی ھەواڵێکی میدیای خەندان ، جەعفەر گوانی، وتاربێژ و وتەبێژی پێشوی یەکێتیی زانایانی ئیسلامی کوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک نوسیویه‌تی، کاتێک له‌ هاتنی پاپا 10.000 (ده‌ هه‌زار) که‌س پێکه‌وه‌ کۆده‌که‌یه‌وه‌، له‌ نه‌ورۆزدا بازاڕو شوێن و کۆڵان و سه‌یرانگاکان پڕ ده‌که‌یت، له‌ یادی شانۆ هۆڵه‌کان جمه‌یان دێت، دواتر وه‌کو رێکاری خۆپارێزی ده‌رگای مزگه‌وته‌کان داده‌خه‌یت، گوایه‌ مزگه‌وت و کڵێساکان داخراون، که‌چی نوێژی کڵێسا به‌ پڕی و راسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه‌، خه‌ڵک نه‌ متمانه‌ به‌ قسه‌کان ده‌کات و هه‌ست به‌ نا عه‌داله‌تی ده‌کات".

راشیگه‌یاند، "هاوڵاتیان ناهه‌قیان نییه‌ ئه‌گه‌ر له‌ خودی بڕیاری داخستنی مزگه‌وته‌کان وه‌گومان بکه‌ن و متمانه‌یان نه‌مێنێت".

شه‌وی رابردو به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئیسته‌ری مه‌سیحیه‌کانه‌وه‌، مه‌راسیمێکی فراوان له‌عه‌ینکاوای شاری هه‌ولێر به‌به‌شداری سه‌دان که‌س له‌ هاوڵاتیانی مه‌سیحی به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و ئاهه‌نگه‌ش له‌کاتێکدایه‌، لیژنەی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندبوو، به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا، سه‌رجه‌م مزگه‌وت و ناوه‌نده‌ ئاینیه‌کان داده‌خه‌ن و داواشی له‌پێشنوێژ و وتارخوێن و هاوڵاتیان کرد، خۆیان له‌چونه‌ مزگه‌وت به‌دوربگرن. 

سەرپەیڤ