نیسان 14, 2021 18:54 Asia/Tehran
  • جوتیار عادڵ: ڕەتی دەکەینەوە ئیسرائیل ھیچ بنکەیەکی لە ھەرێمی کوردستاندا ھەبێت

وتەبێژی فەرمیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئیسرائیل ھیچ بنکەیەکی سیخوڕیی لە ھەرێمی کوزدستاندا نییە ھەتا پەلاماری بدرێت.

دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ھێندێک دەنگ و باس لە میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی نێوخۆو دەرەوەی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کرانە ئامانجی بنکەیەکی سیخوڕیی ڕژێمی زایونی لە ھەرێمی کوردستان، «جوتیار عادڵ» وتەبێژی فەرمیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بوونی ھەرچەشنە بنکەیەکی ئیسرائیل لە ھەرێمی کوردستاندا ڕەت دەکەینەوە.

لە بەیاننامەکەی وتەبێژی فەرمیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دا ھاتووە: کۆمەڵێک لە میدیاکانی ناچەکە ھەواڵێکیان لە بارەی کرانە ئامانجی بنکەیەکی ھەواڵگریی ئیسرائیل لە ھەرێمی کوردستان و کوژران و بریندار بوونی چەند کارمەندێکی ئەو بنکەیە بڵاو کردووەتەوە کە لێرەدا ڕایدەگەیەنین، ئەم ھەواڵە دوورە لە ڕاستی و ئیسرائیل ھیچ بنکەیەکی لە ھەرێمی کوردستاندا نییە.

جێگای ئاماژەیە بەدرۆخستنەوەکەی وتەبێژی فەرمیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە ھێندێک لە سەرچاوە ھەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە: لە ھەڵمەتەکەی ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر ئەو بنکە سیخوڕییەی موساد لە شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستان ١٠ ئەفسەر کوژراون و یان بریندار بوونەو تەنانەت ناوەکانیشیان ڕاگەیاندوون.

وەک باسی دەکرێت چالاکیی ئەم کەسانە لەو بنکەیەی موسادی ئیسرائیل لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە لەژێر چاودێری دا بووە.

سەرپەیڤ