نیسان 15, 2021 14:30 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی «مەسرور بارزانی» لەگەڵ «کازمی»و «حەلبوسی» لە بارەی ھێرشەکەی سەر فڕگەی ھەولێر

«مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی توییتێک باسی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و وتووێژی لە بارەی ھێرشەکەی سەر فڕگەی ھەولێری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە توییتەکەی دا نووسی: من ھێرشی تیرۆریستیی سەر فڕگەی نێونەتەوەیی ھەولێرو کەمپی تورکیا بە توندی ئیدانە دەکەم.

بە قسەی ناوبراو ، ئەو ھێرشانە ھەوڵێکی ئاشکران بۆ لاواز کردنی ئاسایشتی نێوخۆیی و ھاوکاری لەگەڵ ھاوپەیمانیی ئەمریکی.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند: ھەر تاقمێکی چەکدار کە لە چوارچێوەی ھێزە فەرمییەکانی عێراق دا چالاکی نەنوێنێ دەبێ خێرا لە سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان دوور کەوێتەوە، لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو لەگەڵ ھاوبەشە عێراقی و نێونەتەوەییەکانماندا لەمەڕ گەییشتن مەبەست وتووێژ دەکەم.

«مەسرور بارزانی» ھەروەھا یاسی وتووێژی لەگەڵ «مستەفا کازمب» و «موحەممەد حەلبوسی»ی سەرۆک وەزیران و سەرۆک پەرلەمانی عێراقی کردو لێپێچینەوە لە تاقمە نایاساییەکانی وەک ناوەڕکی ئامانجی ھاوبەشی ھەر سیانیان باس کرد.

لە دواچرکەکانی شەوی پێنج شەممە ھێرشێک کرایە سەر فڕگەی نێونەتەوەیی ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان کە بە قسەی بەرپرسانی ھەرێم بە ھۆی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ھەڵگری «تی ئێن تی» ئەنجامی گرتووەو ئاگرێکی گەورەی لێ کەوتەوەو ئەمەش ڕاگیرانی تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان، داخرانی ئەو شەقامانەی کە دەچنەوە سەر کۆنسولخانەی ئەمریکاو ھەروەھا بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆکی ئەو کۆنسولخانەیەی لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ