نیسان 29, 2021 21:17 Asia/Tehran
  • گەشتی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان

سەرۆک کۆماری عێراق «بەرھەم ساڵح» سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردو لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم کۆبووەوە.

«بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق گەییشتە ھەولێری ناوەندی حخکومەتی ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.

 لەکۆبونەوەی نێوان «بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق  و «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەمەڕ پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، هەڵوێستی کورد لەهەڵبژاردنەکەدا و پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی و هەروەها پرسی پاراستنی یەکڕیزی  گفتوگۆ کرا.

هەڵکەوت چەلەبی، سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند: کاتژمێر یانزەی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە بەرهەم ساڵح و مەسعود بارزانی کۆبونەوە و لەکۆبونەوەکەدا لە بارەی بارودۆخی ئێستای عێراق، هەڵبژاردنی پێشوەختەو  هەڵوێستی کورد لەهەڵبژاردنەکەدا، هەروەها پرسی پاراستنی یەکڕیزی کورد و پرسی دۆسیەی ئەمنی و هێرشەکەی هەولێر  گفتوگۆ کرا.

وەک باسی ڕدەکرێت سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانی سەردانەکەی بۆ هەولێر هەوڵێکی نوێ بۆ یەکخستنی گوتاری لایەنەکانی هەرێمی کردستان لە عێراق و ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ دەکات، بەمەبەستی روبەڕوبونەوەی ئاڵنگاریەکانی ناوچەکە، بەتایبەت دوای هێرشە موشەکییەکانی سەر هەولێر لەماوەی رابردودا.

سەرپەیڤ