دوای ھێرشی ئەمڕۆ سەرلەبەیانیی داعش ، سێ هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی ھەرێم خرانه ئاماده‌باشییه‌وه
نزیک کاتژمێر 1ى به‌یانى ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش لهمیحوهرى پردێ په‌لامارى دوو له‌سەنگەرەکانی لیواى 10ى پێشمهرگهیاندا و ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ش شه‌هیدو برینداربوون، سوپاسالارى پێشمه‌رگه ڕه‌خنه لهسوپاى عێراق دهگرێتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تائێستا سوپاى عێراق نه‌یانتوانیوه بۆشایی ئه‌منیی پڕبکاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌کات، مهترسیهکانیش زیاترده‌بن".
بە پێی راپۆرتی شارپرێس ، دواى په‌لاماره‌که‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ى داعش بۆسه‌ر هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، وەزارەتی پێشمەرگە بەڕاگەیەندراوێک له‌سه‌ر ئه‌و په‌لاماره هاتهدهنگو ڕایگه‌یاندوه، "هێزی پێشمەرگە بەتوندی بەرپەچی په‌لاماره‌که‌ى داعشی داوەتەوەو تێکیشکاندوون".له‌و ڕاگهیهنراوهدا ئه‌وه‌ش هاتوه، "لەکاتی ڕاوەدونانیان ژمارەیەکی زۆر لهداعشهکان کوژراون‌و لاشەکانیان جێماون، بەداخەوە شەهیدو بریندار لەڕیزی هێزی پێشمەرگەدا هەن".
له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه دژە تیرۆری ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی سه‌باره‌ت بهپهلامارهکهى داعش بڵاوکردۆته‌وه‌و وتویهتى:"بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چەکدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەبەرزاییەکانی نزیک گوندی پڕکان لەسنووری میحوەری پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە هێرشیانکردەسەر سەنگەرەکانی لیوای 10ی هێزی پێشمەرگە".جه‌ختیکردۆته‌وه، "هێزەکانی پێشمەرگە لێیان هاتنەدەستو توانییان هێرشی تیرۆریستان تێکبشکێنن‌و ئێستاش بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە".
نوری حەمەعەلی فه‌رمانده‌ى میحوەری (کەرکوک ـ پردێ) له‌پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگه‌یاند، "تیرۆریستانى داعش سودیان لەو بۆشاییه ئەمنیه وه‌رگرتوه که له‌نێوان ئێمه وه‌ک پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق هه‌یه‌و درێژیهکهشى پێنج کیلۆمه‌تره".ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى پێشمه‌رگه حکومه‌تى عێراقى به‌به‌رپرسیار زانى له‌و په‌لاماره‌و ئاشکرایکرد، "له‌و پێنج کیلۆمه‌تره‌ش که بۆشایی ئه‌منى هه‌یه، ئێمه وه‌ک پێشمه‌رگه سەنگەرمان هەیە، بەڵام حکومەتی عێراق ڕێگه‌ی نەداوە لەو شوێنانە پێشمەرگە جێگیربن، بۆیە به‌ڕاستى بەرپرسیارێتی لەئەستۆی ئەوانە، له‌ئێستاشدا سێ هه‌زار پێشمه‌رگه لهمیحوهرى پردێ خراونه حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه".
نوری حەمەعەلی فه‌رمانده‌ى میحوەری (کەرکوک ـ پردێ) ئەوەشی خستەڕوو، لەپهلامارهکهى داعشدا، سێ پێشمەرگە شەهیدبوون‌و دوانی دیکەش بریندارن.