May 03, 2021 15:09 Asia/Tehran
  • حەلبوسی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

بڕیارە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبی کۆببێتەوە.

بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی میدیایی ئێستا، تەوەری سەرەکیی سەردانەکەی محەمەد حەلبوسی  پەیوەندیی بە هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە هەیە، هاوکات پەیوەندیی نێوان کورد وسوننەش تاوتوێ دەکرێت.

پێش هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەکەی عێراق، سەردانی لایەنەکان و پێکهاتەکان بۆ لای یەکتر، گەرمتر دەبێت و محەمەد حەلبوسیش دەیەوێت وەک جەمسەری سوننە لە عێراق ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.

سەردانەکەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە کە پێشتر لە 10ی نیسان لە بەغداد، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببویەوە.

سەرپەیڤ