May 10, 2021 14:36 Asia/Tehran
  • بارزانی و ئەعرەجی جەختیان لە سەر گرینگ بوونی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنامەی شنگال کردەوە

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لە گرینگ بوونی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنامەی شەنگال دەکەونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، کە پێکھاتبوون لە فەریق روکن عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و حەمید شەتری جێگری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و لیوا روکن سەعد نەعیم عەبدووڵلا بەرێوەبەری دەستەی پلاندانانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش .

لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانdی ھێلەکانی تەماس و ھەڕەشەکانی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێ کران.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان کرایەوە و نەھێشتنی کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم ھەماھەنگی نێوانیان بەپەیوەست زانرا.

پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و بارودۆخی شنگال و باس کردن لە گرینگ بوونی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنامەی شەنگال تەوەرێکیتری ئەو دانیشتنە بوو.

سەرپەیڤ