ئه‌میندارى گشتىی یه‌کگرتوو: فەڵەستین دەبێتە ھۆی لەنێوچوونی داگیرکا‌ر و شکست ھێنانی ئاغاکانی
«سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین» ئه‌میندارى گشتیى یه‌کگرتووى ئیسلامىی کوردستان لە ھەڵوێستێکدا بەرامبەر بە دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی بەرامبەر بە گەلی چەوساوەی فەلەستین ڕایگەیاند: فەڵەستین سەرەنجام ھەر دەبێتە ھۆی لەنێوچوونی داگیرکا‌ر و شکست ھێنانی ئاغاکانی.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی «سپێدە»ەوە، «سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین» ئه‌میندارى گشتیى یه‌کگرتووى ئیسلامىی کوردستان لە پەیامێکی توییتەری دا له‌باره‌ی هێرش و په‌لامارى لەشکریانی ڕژێمی زایونی بۆ سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا، ڕایگەیاندووە:بە دڵنیاییەوە فەڵەستین بەرەی پێشەوەی جەنگی حەقە و لە داھاتوودا دەبێتە ھۆی لەنێوچوون و فەوتانی داگیرکا‌ر و شکست ھێنانی ئاغاکانی.
ئه‌میندارى گشتیى یه‌کگرتووى ئیسلامى له ئه‌کاونتى خۆى له تۆڕی کۆمەڵایەتی توییته‌ر جەتی لەوەش کزردووەتەوە کە، بەداخەوە، لەم بەرە جەژن و وەرزە پیرۆزەدا،بینەری دیمەنی پەلاماری دڕندانەی داگیرکەرانی ئیسرائیلین بۆ سەر قودسی پیرۆز ومزگەوتی ئەقسا و بۆردمانی کەرتی غەزە.
ئەم کەسایەتییە سیاسی و ئایینییەی ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه کە، بەدڵنیاییەوە فەڵەستین بەرەی پێشەوەی جەنگی حەقە و دیارە ستەم و ناحەقیش قەت تاسەر نەبوەو ھیچ داھاتوویەکی نیە.