راگەیاندنی ھاوخەمیی مەسعوود بارزانی لە گەڵ گەلی فەلەستین
بە دوای دەستدرێژیەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە و پەلاماری زایۆینەکان بۆ سەر فەلەستینیەکانی نێو ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی 1948 ، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە گەڵ گەلی فەلەستنی ھاوخەمی خۆی نیشاندا .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە شەفەق نیوز ، مەسعود بارزانی با ناردنی ھێمن ھەورامی وەک نێردراوی تایبەت بۆ دیتنی نەزمی حزووری سەرکونسولی فەلەستین لە ھەرێمی کوردستان ، لە گەڵ گەلی فەلەستین ھاوخەمی دەربڕی و داکۆکیی خۆی لەوان راگەیاند .
کونسولخانەی فەلەستین لە ھەولێر بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند : مەسعوود بارزانی بە ناردنی نامەیەک بۆ مەحمود عەباس سەرۆکی قەوارەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی و ھاوخەمی خۆی لە گەڵ گەلی فەلەستین لە رووداوەکانی ئەم دواییانە لە بەیتولموقەدەس راگەیاند و جەختی کردەوە : دڵی ئێمە لە گەڵتانە .
لەم دیدارەدا نەزمی حزووری ش وێڕای رێزگرتن لە ھێمن ھەورامی نیردەی تایبەتی مەسعوود بارزانی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ھەریمی کوردستان و ئەندامی باڵای پارتی دیموکرات ، رێزی گرت لە نامەکەی مەسعوود بارزانی لەمەڕ برایەتی و ھاوخەمی لە گەڵ گەلی فەلەستین .