گەڕانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک
May 22, 2021 15:13 Asia/Tehran
سەرچاوەیەکی سەربازیی رایگەیاند ، ھێزەکانی پێشمەرگە گەڕانەوە بۆ کەرکووک دوای رێککەوتن لە گەڵ حکومەتی فێدڕاڵی عێراق دەسپێدەکەن .
بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی شەفەق نیوز ، ئەم سەرچاوە سەربازیە گوتی 8 کەس لە ئەفسەرانی دوو تیپی یەک و دووی ھێزەکانی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان پەیوەستی ژووری ھەڵمەتە ھاوبەشەکان لە بنکەی کەی وان -ی کەرکووک دەبن لە کەرکووک .
سەرچاوەکە گوتیشی ، لە ماوەی 15 رۆژدا یەکەم تاقمی ھێزەکانی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە پارێزگەی کەرکوک و ئەم بابەتە بۆ یەکەم جار لە ئوکتوبری 2017 دوای بارگرژیی لە گەڵ ئەرتەشی عێراق بە دوای رێفراندۆم ئەنجام دەبێت .
ئەم سەرچاوەیە گوتیشی ، ھێزەکانی پێشمەرگە بەرەبەرە دەگەڕێنەوە کرکووک و ئەگەر رەوشەکە بەرەو باشی بچێت تا مانگی ئاب جێگیربوونی دوو تیپی ھێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگەی کەرکووک تەواو دەبێت .