ته‌مووز 10, 2021 22:28 Asia/Tehran
  • ماڵپەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم هاک کرا

ماڵپه‌ڕى فه‌رمىd وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هاککراو تا ئێستا خزمه‌تگوزاریه‌کانى ماڵپه‌ڕه‌که‌ به‌رده‌ست نیه‌.

بە پێی ھەواڵێکی میدیای شارپرێس، ئه‌مرۆ شەممە ماڵپه‌ڕى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان به‌م ناونیشانه‌(moi.gov.krd) هاککراو وێنه‌یه‌کى قه‌ده‌غه‌کردنى حزبه‌کانى یه‌کێـتى پارتى کۆمه‌ڵ گۆڕان و یه‌کگرتو له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ دانراوه‌.

تا ئێستا وه‌زاره‌تى ناوخۆ هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌باره‌ى هاککردنى ماڵپه‌ڕه‌که‌ى نه‌داوه‌.

سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم ماڵپه‌ڕى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌.

 بۆیه‌که‌مجاره‌ ماڵپه‌ڕى وه‌زاره‌تێکى فه‌رمى هه‌رێم هاک ده‌کرێت.

سەرپەیڤ