ته‌مووز 18, 2021 13:00 Asia/Tehran
  • قادر حەمەجان :حکوومەتی هەرێم هیچ بیانوویێکی بۆ لێبڕینی مووچە بەدەستەوە نەماوە

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کێتی ڕایدەگەیەنێت؛ ئه‌گه‌ر له‌ رابردوودا، حکومه‌ت بیانوویێکی هه‌بووبێت، بۆ لێبڕینی مووچه‌، ئێستا هیچ بیانوویێکی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌.

 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاکم قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌کێتی له‌ میانی به‌شداری کردنی له‌ سیمینارێکی یاساییدا ڕایگەیاند: کە دابین کردنی مووچه‌ و خزمه‌تگوزاری و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان، مافی یاسایی هاوڵاتیانه‌ و ئه‌رکی حکوومه‌ته‌ ئه‌و مافا‌نە دابین بکات و هیچ بیانوویێکیشی نه‌بێت بۆ پێشێل کردنی ئه‌و مافانه.‌

ئەو ئەندامەی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌کێتی وتیشی: ئه‌گه‌ر له‌ رابردوودا، حکوومه‌ت بیانوویێکی هه‌بووبێت، بۆ لێبڕینی مووچه‌، ئێستا هیچ بیانوویێکی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌، چوونکه‌ له‌ ئێستادا نرخی نه‌وت له‌ ئاستێکی به‌رزدایه‌ و داهات رووی له‌ زیادبوونه‌ و به‌غداش پاره‌ی بۆ هه‌رێم ناردووه‌، بۆیە پێویسته‌ له‌ کاتی خۆیدا و به‌بێ لێبڕین مووچه‌ دابه‌ش بکرێت.

جەختی کردەوە، کە ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ به‌غداوه‌ ھاتووە پێش ھەر بوارێکی دیکە، پێویستە بۆ مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشیان خەرج بکرێت.

سەرپەیڤ