جەخت کردن لە سەر ڕێک و پێک کردنی ئاڵووێری بازرگانی لە سنوورە ھاوبەشەکانی ئێران و عێراق
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: ڕێک و پێک کردنی ئاڵووێری بازرگانی بە پەرە پێدانی بازاڕو ناوچە ئازادە بازرگانییەکان لە سنوورە ھاوبەشەکانی ئێران و عێراق یارمەتییەکی باشی ئاستی گوزەرانی خەڵکی ناوچەکە دەدات.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی یانەی گەل، «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بەرلە نیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی لەگەڵ «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی بخشداری لە ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنی سیانزەھەمین خولی سەرۆک کۆمارەتی سەردانی تارانی کرد بوو، دیدارو وتووێژی کرد.
«قاڵیباف» تیشکی خستە سەر پەیوەندیی برایانەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری عێراق و وتیشی: پەرە پێ دانی ھاوکاریەکان و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان ھەردووک لا بە تایبەت لە بواری وابووری بە قازانجی خەڵکی ھەردووک لایە.
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: بە سەرنجدانی بارستاییە بەرفراوانە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق بە تایبەت ھەرێمی کوردستان و بوونی سنووری ھاوبەش و بەرفزاوان، وا ھەڵدەگرێ بە پێکھێنانی ژێرخانی پێویست، ڕێگاکانی پەیوەندی، دروست کردن و پەرە پێ دانی بازاڕە سنوورییەکان و ئاسانکاری بۆ سەوداکارو بازرگانان، بەستێن بۆ پەرە پێ دانی ئاڵووێری ئابووری و بازرگانیی نێوانیان خۆش بکرێت کەە دیارە ئەمەش برەو پەبداکردنی ئابووریی لێ دەکەوێتەوەو یارمەتییەکی باشی بەرز بوونەوەی ئاستی گوزەرانی ستوورنشینەکان دەدات.
«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش لە دیدارەکەدا وتی: ئێمە بەردەوام قەدرزانی یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانین لە قۆناغە جۆربەجۆرەکاندا، چ لە سەردەمی دەستەڵاتی سەددام و چ لەکاتی ھێرشی داعش و پاشانیش داکۆکی کردنی لە ھەرێمی کوردستان و نەتەوەو دەوڵەتی عێراق لە ڕەوشتی ئێستادا و قەت ئەوەمان لەبیر ناچێتەوە کە لەجەنگەی سەختی و دژواری دا برایان و خوشکانی ئێرانیمان چۆن لە پشتمان بوون.
وتیشی: ئێمە گرینگیی زۆر بە پەرە پێ دانی پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەدەین و بەردەوام لە ڕەوتی گەشەو بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتی کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران داکۆکی دەکەین.