تشرینی یه‌که‌م 25, 2021 09:18 Asia/Tehran
  • شاندی یەکێتی سەردانی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم دەکات

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند، سەردانى لایەنە سیاسیەکان دەکەن بە ئامانجی سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە لە بارەی بەدیھێنانی یەکریزی و یەکدەنگی کورد بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و داکۆکی کردن لە ماف و داخوازییەکانی کورد لە بەغداد.

 

ئەمین بابەشێخ وتەبێژی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوو شاندی یەکێتی سەردانی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان بکات.

ئاشکراشى کردوە کە ئامانجی سەردانەکەش بۆ دروستکردنی کۆدەنگییە لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم بۆ ئەوەی پێکەوە بە یەکدەنگی و یەکڕیزی بچنە بەغداد و پێکەوە شەڕی بەدەستھێنانی ماف و داخوازییەکانی کورد بکەن.

هەفتەى رابردووش شاندێکى پارتى سەردانى لایەنەکانى کرد و تیایدا لەبارەى هەنگاوەکانى داهاتوویان لە بەغدا گفتوگۆیان کردوەو یەکێک لەو پرسانەش یەکڕیزیان بووە لە بەغدا.

سەرپەیڤ