«نێچیرڤان بارزانی» بۆ «مسته‌فا کازمی»: ئامادەی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگین له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی عێراقدا
«نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ئاماده‌یی هه‌رێمی کوردستانیی بۆ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقیه‌کاندا دوپات کرده‌وه .
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا مسته‌فا کازمی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، وتوێژیان له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه ئه‌منی و ده‌ستدرێژییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه کرد،که بنکه‌کانی هێزه ئه‌منییه‌کانی عیراق و هاوڵاتییانیان کردووەته ئامانج و بوونەته هۆی کوۆژان و برینداربونی چه‌ندین پێشمه‌رگه و هاوڵاتی.
«مسته‌فا کازمی» جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانیکردنی ته‌واوی هه‌وڵه‌کانی پێشمه‌رگه کرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر، له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌نێوان هێزه چه‌کداره‌کانی عێراقدا به پێشمه‌رگه و سوپا و هێزه ئه‌منییه‌کانی دیکه‌وه، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌کانی بۆشاییی ئه‌منیی نێوان هه‌ردولادا.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستیی کارکردن بۆ چالاککردنی لیژنه هاوبه‌شه‌کانی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌دا کرده‌وه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه و ده‌رکردنی پاشماوه‌کانی داعش و بنه‌بڕکردنیان که له‌سه‌ر عیراق و کۆی ناوچه‌که بونه‌ته مه‌ترسی.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش سوپاسی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی کرد‌و ئاماده‌یی هه‌رێمی کوردستانیشی بۆ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقیه‌کاندا دوپات کرده‌وه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له سه‌رانسه‌ری عیراق به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه.