کانونی یه‌که‌م 23, 2021 11:47 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی:هەرێمی کوردستان بەردەوام فاکتەرێکی یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی عێراق

«نێچیرڤان بارزانی» لە دیداری لەگەڵ «نووری مالیکی»و شاندەکەی یاوەری ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان بەردەوام فاکتەرێکی یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی عێراق و چارەسەر کردنی کێشەی لایەنەکانی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوزدستان: «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوێنێ چوارشەممە لە ھەولێر پێشوازی لە شاندێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە سەرۆکایەتیی «نووری مالیکی» سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کردو لە میانەی کۆبوونەوەیەک دا ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان هەرگیز نابێتە بەشێک لە کێشەکان، بەڵکو هەمیشە فاکتەرێکی یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەییشتن بە هاوبەشییەکی راستەقینەی نێوان لایەنە عێراقییەکان. 

لەم لە دیدارەدا کە دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى سیاسیى عێراق، هه‌ڵبژاردنى پەرلەمان و نیگه‌رانیى ھێندێک لە لایه‌نه‌کان له‌ ئه‌نجامه‌کانى ھەڵبژاردن، پرۆسه‌ى یاسایى و تانه‌دان له‌ ئه‌نجامه‌کانى ،تاوتوێکران یە  «نێچیرڤان بارزانی» و «نووری مالیکی»یەوە هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی کە ھەل و مەرجێک بێتە ئاراوە کە کێشەو ناکۆکییەکانی ئێستای وڵات چارەسەر بکات.

ھەردووک لا وێڕاى شی کردنەوەی تێبینییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن، جەختیان لەوە کردەوە کە دۆخ و ئاڵنگارییەکانی وڵات و به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش وا ھەڵدەگرێت کە هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان به‌ ره‌چاوکردنى به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى و داهاتووى وڵات، بگه‌نه‌ تێگه‌ییشتنێکى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌که‌ و دامه‌زراندنى حکومه‌تێک‌ که‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواکاریى هاووڵاتییان بێت و، بتوانێت رووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی ئێستا و داهاتووى وڵات ببێته‌وه و ئارامى و سه‌قامگیرى بپارێزێت. 

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندەکەی یاوەری «نووری مالیکی» ، کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غداو ھه‌وڵه‌کانى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیش تاوتوێ کران.

سەرپەیڤ