وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا سەردانی ھەولێری کرد
«نێچیرڤان بارزانى»، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له «لویجى دى مایۆ» وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا و شاندێکى دیپلۆماسى و سه‌ربازیى یاوه‌رى کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «نێچیرڤان بارزانى»، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان لەگەڵ «لویجى دى مایۆ» وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا کۆبووەوەو لە کۆبوونه‌وه‌کەش دا که باڵوێزى ئیتالیا له عێراق و کونسولی ئەو وڵاتە له هه‌ولێریش ئاماده‌ى بوون، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا باسى له به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانى وڵاته‌که‌ى له عێراق کرد و جه‌ختى له به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئیتالیا بۆ عیراق و هه‌رێمى کوردستان کرده‌وه.
«لویجى دى مایۆ»هه‌روه‌ها ستایشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له تێکشاندنى داعش و میوانپه‌روه‌ریى هه‌رێمى کوردستان و حه‌واندنه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران کرد.
ھەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا، «نێچیرڤان بارزانى»ی بۆ سه‌ردانێکى فه‌رمى بانگهێشتى رۆما کرد، هه‌روه‌ها له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه له‌گه‌ڵ ئیتالیا، هه‌ردوولا خواستى هاوبه‌شیان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنى بواره‌کانى هاریکاریى هاوبه‌ش دووپات کرده‌وه، به‌تایبه‌ت له‌ڕووى ئابوورى و کولتوورییه‌وه.
لای خۆیه‌وه «نێچێرڤان بارزانى»یش وێڕاى پیرۆزبایى له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و گه‌ل و حکومه‌تى ئه‌و وڵاته به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى له‌دایکبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح(ع) و ساڵى تازه‌ی زایینی ، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى کوردستانى بۆ پشتگیریى ئیتالیا له عیراق و هه‌رێمى کوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها بۆ مه‌شق و راهێنانى پێشمه‌رگه و هاریکاریى مرۆیی ئیتالیا، دووپات کرده‌وه.
دۆخى سیاسى و هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، هه‌وڵى دامه‌زراندنى حکومه‌تى داهاتوو، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکرنى کێشه‌کانیان، چه‌ند پرسێکى دیکه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌که بوون.