شوبات 14, 2022 13:25 Asia/Tehran
  • بۆ سێ پرس سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان کۆده‌بێته‌وه‌

لەئەمڕۆوە بۆ ماوەی یەک هەفتە وەفدێکی سەرۆکایەتی هەرێم کە فەوزی هەریری سەرۆکی دیوان سەرۆکایەتی دەکات‌، سه‌ردانى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌که‌ن‌و یه‌که‌م سه‌ردانیشیان بۆلاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌بێت.

 

بە پێی هەواڵێکی شارپرێس ، وه‌فده‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌کاتى چونیان بۆلاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌(کاردۆ محه‌مه‌د، به‌ختیار عه‌ونى‌و یاسین حه‌مه‌عه‌لى) کۆده‌بێته‌وه‌.به‌گوێره‌ى هەواڵەکە ، ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى وه‌فدى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم تایبه‌ته‌ به‌سەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان‌و هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن‌و پرسى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن.

 

هەر بە پێی ئەم هەواڵە ،  سه‌رجه‌م حزب‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌وه‌ڵامه‌کانیان بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان‌و گفتوگۆى ناوخۆیی خۆیاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌کردۆته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین له‌مانگى 9 هه‌ڵبژاردن له‌کاتى خۆیدا بکرێت.

هه‌روه‌ک حزبه‌کان هۆکارى ئه‌وه‌شیان گێڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنى ڕابردوى په‌رله‌مانى عێراق به‌شێکى زۆرى ده‌نگه‌کانیان له‌ده‌ستداوه‌و هاوڵاتیانى هه‌رێمیش توڕه‌و نیگه‌رانن له‌پرۆسه‌ى سیاسی‌و حوکمڕانى.

سەرپەیڤ