کۆبوونەوەی «مه‌سعود بارزانی» و شاندێکی هاوپه‌یمانیی «سەروەری»
«مه‌سعود بارزانی» سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای هاوپه‌یمانێتی «سەروەری»، جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کان بۆ کۆتایی هێنان به بنبه‌ستی سیاسی و پێکهێنانی حکومه‌تی تازه‌ی عێراق کرده‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە راگه‌یه‌ندراوێکی باره‌گای بارزانی، ڕۆژی سێشه‌ممه له «سه‌لاحه‌ددین» «مه‌سعود بارزانی» پێشوازی له شاندێکی باڵای هاوپه‌یمانێتی «سەروەری» کرد که پێک هاتبوو له «خه‌میس خه‌نجه‌ر» سه‌رۆکی هاوپه‌یمانێتی «سەروەری» و «محه‌مه‌د حه‌لبوسی» سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و «ئه‌حمه‌د جبوری» ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، له دیداره‌که‌دا تیشک خرایه سه‌ر بارودۆخی سیاسیی عێراق و کۆسپ و گرفته‌کانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ کۆتایی هێنان به بنبه‌ستی سیاسی و پێکهێنانی حکومه‌تی تازه‌ی عێراقیش کرایه‌وه.
لە ئێستادا «مه‌سعود بارزانی» له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی «سەروەری» و «ره‌وتی سه‌در»دا بووە بە ھاوپەیمان به‌مه‌به‌ستی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق و دیاریکردنی کاندیدی سه‌رۆک کۆمار، به‌ڵام تا ئێستا سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، نه‌یانتوانیوه حکومه‌ت پێکبهێنن و سێجاریش له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر کاندیدی سه‌رۆک کۆمار شکستیان هێناوه.