تورکیا ھێرشی کردە سەر شنگال و کوژراو و بریندارهه‌یه
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی بینای بەڕێوەبەرایەتیی “خۆسەر”یان لە ناحیەی سنونێ کرد و بەهۆیەوە ژمارەیەک لە ئەندامەکانیان کوژراو و برینداربوون.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، فڕۆکەی بیفڕۆکەوانی تورکیا، بۆردوومانی ناوەندی ئەنجومەنی گەلی سنونێ-ی کرد، دژه‌تیرۆرى پارتیش ده‌ڵێت:"باره‌گایه‌کى په‌که‌که بۆردومانکراوه‌و زیانى گیانى‌و مادى هه‌یه".
زانیاریه‌کان باس له‌وه‌ده‌که‌ن، بۆردومانەکە کوژراو‌و برینداری لێکەوتوەتەوە که له‌نێویاندا منداڵیش هه‌یه‌و زیانێکی زۆریش بەدوکاندارەکانی دەوروبەری بیناکە گه‌یشتووه.
میدیاى نزیک له‌پارتى کرێکارانى کوردستانی تورکیا (په‌که‌که) ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، تورکیا بەپشتیوانیی پارتى دیموکراتى کوردستان‌و مسته‌فا کازمی چەندینجاره ناوەندە مەدەنییەکانی شنگالی کردووەتە ئامانج.
ئه‌و تۆمه‌تبارکردنه‌ش له‌کاتێکدایه، دژه تیرۆرى پارتى له‌په‌یجى خۆیه‌وه نوسیویه‌تى:"فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایەکی پەکەکەیان بۆردومان کرد‌و زیانی گیانی‌و مادی لێکەوتۆته‌وه".