ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داخرا
ئاب 08, 2022 16:04 Asia/Tehran
ماڵپه‌ڕى (پیو که‌ى میدیا) زمانحاڵى فه‌رمى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان داخراو به‌رپرسانى ڕاگەیاندنی حزبەکەش ڕایده‌گه‌یه‌نن، هۆکارى داخستنه‌که‌ى په‌یوه‌سته به‌بڕیارێکى ناوخۆیی حزبه‌که‌و له‌هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنیدان.
ماڵپه‌ڕى pukmedia زمانحاڵى فه‌رمى یه‌کێتیى نیشتیمانیى کوردستان داخرا و په‌یجى فه‌رمى ئه‌و ماڵپه‌ڕه له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان سڕاوه‌ته‌وه.
به‌رپرسێکى میدیای یەکێتی و ماڵپه‌ڕه‌که لەبارەی ئەو هەواڵە بە شارپرێسی وتووە: "داخستنى ماڵپه‌ڕه‌که په‌یوه‌ندیی به‌بڕیارێکى ناوخۆیی به‌رپرسانى باڵاى حزبه‌که‌وه هه‌یه و له هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنیدان، به‌ڵام دیار نییه که‌ى ده‌کرێته‌وه".
ماڵپەری pukmedia ماڵپەڕی فەرمی و زمانحاڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و تەواوی ھەڵوێست و بڕیارە فەرمی و سیاسیەکانی حزبەکەی لێوە بڵاو دەکرێتەوە.