تشرینی دووه‌م 16, 2022 21:04 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی پێنج ژینگەپارێز لە ئەنجامی تەقینەوەی مین

لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە «شەقڵاوە»ی ھەرێمی کوردستانی عێراق پێنج ژینگەپارێز بریندار بوون و بە مەبەستی چارەسەریی پێویست گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، له‌ئه‌نجامی ته‌قینەوەی مینێکی چێندراو پێنج که‌س برینداربوون و ھەر پێنجیشیان بۆ چارەسەری گەیه‌ندرانه‌ به‌شی فریاکه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه‌.

نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، پێنج کەسی ژینگەپارێز کە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک بریندار بوونە بۆ چارەسەری گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئەم شارە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکراوه‌، به‌وته‌ی برینداره‌کان، له‌گه‌ڕه‌کی «سابیراوا» مینێکی چێندراویان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانیش هه‌ڵیانگرتووەته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ناشاره‌زاییه‌وه‌ فڕێیان داوه‌ته‌سه‌ر زه‌وی و له‌ئه‌نجامیشدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌دۆخی ته‌ندروستیی برینداره‌کانیش، نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه‌ باسی له‌وه‌کردووه‌، برینی دوو که‌سیان سه‌خته‌و ئه‌وانی دیکه‌ دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره‌، له‌ئێستاشدا ئه‌و دو که‌سه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری زیاتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌ولێر کراون.

سەرپەیڤ