شوبات 09, 2023 21:24 Asia/Tehran
  • دانەغازی ئیمارات باسی پەرەگرتنی بەرهەمی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد

کۆمپانیای دانەغازی ئیمارات ڕایگەیاندکە پەنجا ملوێن فووتی دووجا گاز لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دێ و بەمجۆرە ئاستی بەرهەمەکەی گەییشتووەتە پێنسەد ملوێن فووتی دووجا لە ڕۆژێک دا.

کۆمپانیای دانەغازی ئیمارات کە بەشێکی بەرچاوی هەڵێنجاندنی گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستانی لەئەستۆیە، ڕایگەیاند کە بەرهەمهێنانی غاز لەو دەڤەرە بەشێوەیەکی بێ وێنە پەرەی سەندووە، کە داهاتەکەی نیوملیارد دۆلار بووە لەساڵی ڕابردوودا. ئەو کۆمپانیایە ڕاشیگەیاندووە کە هاوکات لەگەڵ چوونەسەری ڕێژەی بەرهەمهێنانی غاز لەو دەڤەرە تا ئاستی پەنجا ملوێن فووتی دووجا لە ڕۆژدا، ئاستی بەرهەمەکەی لە ڕۆژێک دا گەییشتووەتە نیومیلیار فووتی دووجا .

ئەو کۆمپانیایە هەروەها ڕاشیگەیاندوە کە قازانجی تەواوی داهاتی هەرێم بەڕێژەی پەنجاو سێ لەسەد پەرەی سەندووە، کە بەشی بەرچاوی لەئاکامی فرۆشتنی گازو لقەکانی دیکەی لە هەرێمی کوردستان بووە.

کارگێڕی گشتی ئەو کۆمپانیایە ڕێژەی قازانجی تەواوی لەمساڵ دا بە سەدو نەوەدو شەش ملوێن دۆلار ڕاگەیاندو وتی: ڕێژەی قازانجی تەواوی لەساڵی ڕابردوودا کەمێک زۆرتر لە سەدو بیست و پێنج ملوێن دۆلار بووە.

سەرپەیڤ