کانونی یه‌که‌م 09, 2023 12:30 Asia/Tehran

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە هەوڵداین بۆئەوەی کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین".

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی وتارێکدا لەئێوارەخوانێکی تایبەتدا کە بەبۆنەی جەژنەکانی لەدایکبوون و سەری ساڵەوە بۆ باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان سازکرابوو، رایگەیاند " لە هەوڵداین بۆئەوەی کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین، چەندین کۆبوونەوەمان هەبووەو چەند جارێک لەگەڵ سەرۆکوەزیران لە بەغدا قسەم کردووە".

راشیگەیاند "لەهەوڵداین بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ چارەسەر کردنی هەندێک لەو کێشانە، بەتایبەتی بۆ کێشەی بودجە، کە خەڵک چەند مانگێکە بەهۆیەوە تووشی کێشەبوونە ‌و هیوادارم ئەم کێشەیە ساڵی داهاتوو چارەسەر ببێت".

سەرپەیڤ