شوبات 18, 2024 14:30 Asia/Tehran

لە یەکێک لە دادگەکانی ئەمریکادا سکاڵایەکی دژ بە مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەرز کراوەتەوە کە دەبێ ئەوپەڕی تا ٢١ ڕۆژی تر وەڵامی بداتەوە.

دادگەی ناوچەی کۆلۆمبیای ئەمریکا لە ڕێگای "تریفە عەزیز" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە ئاگادارینامەیەکی ئاراستە کردووە سەبارەت بەو سکاڵایەی دژ بە مەسروور بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرز کراوەتەوە. دادگە داوای لێ کردووە ئەوپەڕی تا ٢١ ڕۆژی تر وەڵامی ئەم سزاخواست بداتەوە و شیکاریی خۆی بخاتە بەردەست.

ئەو وشدارینامەیە سکاڵایەکە کە لەلایەن سندووقی قوربانیانی حکەمتی هەرێمی کوردستان دژ بە مەسروور بارزانی و ژمارێک کاربەدەستی دیکەی هەرێم بەرز کراوەتەوە. 

سەرپەیڤ