May 21, 2024 10:15 Asia/Tehran

سەرکۆنسۆلی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند شەهیدبوونی سەرۆک کۆمارو شاندە هاوڕیکەی بۆ کۆماری ئیسلامی ڕوداوێکی گەورەو جێگەی داخە.

"نەسروڵڵا ڕەشنودی" لەمیانەی ڕێوڕەسمی ماتەمینی سەرۆک کۆماری ئێران و شاندە هاوڕێکەی لە کۆنسۆلخانەی ئێران لە هەولێر وەبیری هێنایەوە کە لەدوای ئەو روداوە ناخۆشە بە فەرمانی ڕێبەر جێگرەوەی ئەو کاربەدەستانە دیاریکراوەو کاروباری حکومەت بەشیوەی ئاسایی خۆی دەچێتە پێش و بەپێی یاسای بنەڕەتی ئێران لەماوەی پەنجا ڕۆژدا بەئامانجی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژاردن لە سەرانسەری وڵات بەڕێوە دەچێ.

ڕەشنوودی وتی کە ڕێبەری ئێران بەو بۆنەوە پێنج ڕۆژی وەک ماتەمینی گشتی راگەیاندوەو ئاڵای وڵاتەکەی لە ڕۆژانی ماتەمین دا دا دەکشێتە خوارو ڕاشیگەیاند کە سەرەخۆشیش بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە کۆنسۆلخانەی ئێران لە هەولێر بەڕێوە دەچی.

سەرپەیڤ