ئه‌یلوول 13, 2024 09:46 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئێران لە دووەم رۆژی سەفەرەکەی بۆ عێراق، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی.

"مەسعود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە درێژەی بەرنامەکانی سەرفەر بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، بە پێشوازیی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، گەیشتە سلێمانی. سەرۆک کۆمار لەو سەفەرەدا سەرەتا بەئامادەبوون لەسەر مەزاری خوالێخۆشبوو"جەلال تاڵەبانی" سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بە پێشکەشکردنی چەپکەگوڵ، ڕێزی گرت لە پلەوپێگەی ناوبراو.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە دەفتەری یادەوەریی مەزاری مام جەلال، یاداشتێکی نووسی و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، "هەلێکمان بۆ هەڵکەوت، لەسەر مەزاری جەلال تاڵەبانی خۆشەویست و بەڕێز فاتیحا بخوێنین".

سەرۆک کۆمار لە سلێمانی لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ