تشرینی دووه‌م 17, 2024 17:41 Asia/Tehran
  • پرسی موچە؛ بابەتی گەرمی نێوان سودانی و بارزانی

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، لە دوایین سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێم، پرسی موچە بابەتی گەرمی نێوان سودانی و مەسرور بارزانی بوو.

 ئومێد سەباح، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  لەبارەی مووچەوە بەڵێن دراوە کە چارەسەری یاسایی بۆ ئەو بابەتانە بدۆزرێتەوە". ناوبراو هەروەها لەبارەی سەرژمێریشەوە وتی: "لیژنەی هاوبەش لە نێوان هەرێم و عێراق پێکهێندراوە و ئامادەین بۆ هەمو هەماهەنگی و هاوکارییەک".

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بە فەرمانی مەسعود بارزانی، پارتی لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکاندا.

ئومێد سەباح ڕاشیگەیاند کە داوا و تکا لە هەموو هاوڵاتییانی خەڵکی کەرکوک و ناوچەکانی مادەی ١٤٠ دەکەین بگڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانە و لەوێ خۆیان تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی ئایندەی ئێستا و داهاتومان مسۆگەرتر بێت".

سەرپەیڤ