کانونی دوھەم 20, 2025 18:40 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ئەدهەم بارزانی لە مەسعوود بارزانی

ئەدهەم بارزانی دوابەدوای گەڕانەوەی بۆ دەڤەری بارزان، مەسعود بارزانی دایە بەر ڕەخنە لەبەر خۆی گوتەنی ئاوارە و دەربەدەر کردنی.

لە پەیامەکەی ئەدهەم بارزانیدا هاتووە؛ سێ ساڵە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق منی ئاوارە و دەر بەرکردووە لە سەر سێ بەیانییە سیاسی کە رەئی جیاواز قەبوڵ نەکرا.

لە درێژەی پەیامەکەیدا ئەدهەم بارزانی سپاسی بافڵ تاڵەبانی کردووە لە رێگای ئەوەوە توانیویەتی بگەڕێتەوە بۆ دەڤەری بارزان و بەشداری بکات لە پرسە و سەرەخۆشی دایکی. 

سەرپەیڤ