دیداری تەخت ڕەوانچی لەگەڵ مەسعود و مەسرور بارزانی
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دیداری کرد.
لە دیداری مەجید تەخت ڕەوانچی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، پێوەندیی دوولایەنە، پرسە ناوچەییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانی پێوەندییە دوولایەنەکان و ڕووداوەکانی ناوچەکە خرانە بەر باس و لێکدانەوە. مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش میواندارێتیی کرد لە مەجید تەخت ڕەوانچی و بە پێی بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەم دیدارەدا دوایین ڕوداوەکانی عێراق و ناوچەکە و ڕێگاکانی پەرەپێدانی پێوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامیی ئێران خراوتە بەر باس و لێکدانەوە. هەروەها دوولایەن پێداگرییان کردووە لەسەر بەهێزتر کردنی پێوەندیی دوولایەن، بەتایبەت لە بواری ئابووری و ئاڵووێری بارزگانی لە سەر بنەمای قازانج و بەرژەوەندیی هاوبەش.