بەهێزتر کردنی بازرگانیی نێوان ئازەربایجانی جیهانی ڕۆژاوا و هەرێمی کوردستان
ئادار 09, 2025 17:16 Asia/Tehran
پارێزگاریی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان قازانجی ئابووریی زۆری بۆ هەردوولایەن هەیە.
ڕەزا ڕەحمانی بە ئاماژە بە گرنگایەتی پەرە پێدانی پێوەندی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: "ئێستاکە دەروازە سنوورییەکانی ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستان چالاکن، لەوانە دەروازەی تەمەرچین و حاجی ئۆمەران، جگە لەوە هەوڵ دەدەین کە بازاڕچەگەلێکی تازە وەڕ بخەین". ڕەحمانی بە ئاماژە بە دانوستانی ئەنجامدراو لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان وتیشی: "ئەوانیش هۆگری خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر بە پەرە پێدانی پێوەندی و هاوکارییەکان.