ئادار 15, 2025 18:56 Asia/Tehran
  • دانانی ژنێک وەک پارێزگاری هەلەبجە

سەرچاوەیەک لە پارێزگاریی هەلەبجە ڕایگەیاند نوخشە ناسح فەرمانداری ئەو شارە وەک سەرپەرەشتی پارێزگاریی دانراوە و هەفتەی داهاتوو بە فەرمی چالاکی خۆی وەک یەکەمین پارێزگاری ژن لە هەرێمی کوردستان دەسپێی دەکات

 سەرچاوەیەکی ئاگادار   لە پارێزگاریی  هەلەبجە   وتوویەتی   مەسرور بارزانی   سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان  حوکمی   دانانی  نوخشە ناسیح  وەک  سەرپەرەشتی  پارێزگاریی  هەلەبجە  دەر کرد.  بە پێی  پێشنیاری  فەرمانداری هەلەبجە  سمکو سالار   بەڕێوەبەری  ناحیەی  بێمۆ  وەک  فەرمانداری  نوێ  هەلەبجە دادەندرێت.  دانانی  ژنێک  وەک  فەرمانداری  هەلەبجە  لە سەرووبەندی   ساڵوەگەڕی  بوردمانی کیمیایی  ئەو شارە  لە حاڵێکدا  سەرەنجەکانی بەرەو لای خوی  ڕاکێشاوە  کە  کەمتەرخەمی   حکومەتی  بەغدا و هەرێمی کوردستانی  لە  حاند   کێشەکانی بەربڵاوی  ئەو شارە تووڕەیی  دانیشتونی  هەڵایساندووە .

سەرپەیڤ