ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوو: پارتی و یه‌کێتی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاردێنن
ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: پارتی و یه‌کێتی له به‌غدا ده‌سه‌ڵات و کورسییان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و حیزبیی خۆیان به‌کارهێناوه.
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئەمڕۆ له‌میانه‌ی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی هه‌ردوو قه‌زای شاره‌زور و سه‌یدسادق، له وتارێکدا رایگه‌یاند: بارودۆخی ناوچه‌که ئاڵۆزه و له‌دوای ڕاگرتنی شه‌ڕی دژی غه‌ززه، هێشتا پریشکی ئاگری شه‌ڕ له‌به‌رده‌م ده‌رگای وڵاتانی ناوچه‌که‌یه، ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستانی عێراق و هه‌رێم ژیرانه مامه‌ڵه نه‌که‌ن، پریشکیان به‌رده‌که‌وێت، سه‌ره‌ڕایی گۆڕانکارییه‌کانی سوریاش هێشتا ده‌رهاویشته‌کانی ماون".
ناوبراو وتیشی: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره گرینگ و چاره‌نوسسازه و جێی داخه له‌م هه‌لومه‌رجه ناسکه‌شدا کوردەکان به‌تایبه‌ت یه‌کێتی و پارتی ناته‌با و ناکۆکن".
ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتو جه‌ختی کرده‌وه، " ئێمە پێویستمان به‌هێزێکی سێیه‌می به‌هێزه له ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی و پارتی، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان.