تشرینی یه‌که‌م 16, 2025 18:29 Asia/Tehran
  • ٣٩ سەرپێچی لە بانگەشە؛ هەولێر زۆرترین و دهۆکیش هیچ سەرپێچییەکی تێدا نەبووە

دوو هەفتە بەسەر بانگەشەی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق تێدەپەڕێت و تاوەکوو ئێستا ٣٩ سەرپێچی تۆمار کراون، کە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بووە.

مەروان محەممەد، بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  رایگەیاند: لە دەستپێکرانی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە تاوەکوو ئەمرۆ لە هەولێر ٣٨ سەرپێچی تۆمار کراوە، لەو ٣٨ سەرپێچییە، ٣٢ـیان دوای ئاگادارکردنەوە سەرپێچییەکانیان لابردووە ،ئەوانی دیکەش بە پێ بژاردن سزا دراون."

لەبارەی جۆری سزای پێبژاردنەوە، بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمیسیۆن دەڵێت: "ناوی سەرپێچیکەران لە لیستێکدا دەنێردرێت بۆ بەغدا و ئەوان بڕی پێبژاردنەکە بەپێی جۆری سەرپێچییەکە دیاری دەکەن.

بە پێچەوانەی هەولێر، لە دهۆک لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا هیچ سەرپێچییەک لە پارێزگاکە تۆمار نەکراوە.

شایانی باسە لەم خولەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، ملیۆنێک و ٤١٠ هەزار کەس لە هەولێر مافی دەنگدانیان هەیە و ١٠٨ بەربژێر رکابەری لەسەر ١٦ کورسیی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

 

سەرپەیڤ