تشرینی یه‌که‌م 17, 2025 20:12 Asia/Tehran
  • جوڵانەوەی نەوەی نوێ: پارتی و یەکێتی پێش هەڵبژاردنەکان گەیشتوونەتە خاڵی کۆتاییان

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کە پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکاندا لە ڕەوشێکی قەیرانیدان و تەنانەت تەحەمولی بینینی وێنەکانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ واتە شاسوار عەبدولواحیدیشیان نییە.

هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی: پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لەم هەڵبژاردنەدا لە ڕەوشێکی نالەباردان. ئەوان تەنانەت تەحەمولی بینینی وێنەکانی ساسوار عەبدولواحیدیان نییە و بە بینینی تووڕە و دەمارگرژ دەبن. پێش ئەوەی هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچێ، پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق گەیشتوونەتە خاڵی کۆتایی خۆیان.

بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە ڕۆژی ١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥ بەڕێوە دەچێت. 

سەرپەیڤ