بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: له گفتوگۆی جیددی داین له‌گه‌ڵ پارتی بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت
سه‌رۆکی یه‌کێتی ڕایگه‌یاند له گفتوگۆی جیددی دان له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی حکومه‌تی نوێی هەرێم، ئه‌مجاره ته‌واوی پۆستی ئه‌و لایه‌نانه وه‌رده‌گرن که به‌شداری حکومه‌ت ناکه‌ن و ڕه‌حم به که‌س ناکه‌ین.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له وتارێکدا له گه‌رمیان، ڕایگه‌یاند، "وتمان باڵانسی هێز له کوردستان ڕاست ده‌که‌ینه‌وه، ڕاستمان کرده‌وه، وتمان یه‌کێتی به‌قوه‌ت ده‌که‌ین له به‌غدا به‌قوه‌تمان کرد، وتمان په‌یوه‌ندیه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌مو وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی زیندوده‌که‌ینه‌وه، زیندومان کرده‌وه، وتمان هێزێک دروست ده‌که‌ین که که‌س ده‌ره‌قه‌تی نه‌یه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دروستمان کرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، له‌گه‌ڵ پارتیدا له گفتوگۆی جیددی دان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی حکومه‌ت و ئه‌مجاره ته‌واوی پۆستی ئه‌و لایه‌نانه وه‌رده‌گرن که به‌شداری حکومه‌ت ناکه‌ن و ڕه‌حم به که‌س ناکه‌ن و نایده‌ن به که‌س.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا باسی له‌وه‌شکرد، "حه‌ز بکه‌ین یان نا زۆربه‌ی شته‌کان له به‌غدادن، چۆن ڕێک ده‌که‌وین له‌گه‌ڵ به‌غدا؟ به مفاوه‌زات یان به تێکدان؟ خۆشبه‌ختانه هه‌م مفاوه‌زاتمان پێده‌کرێت هه‌م ده‌توانین تێکی بده‌ین".