بەشداریی ١٤٥ هەزار پێشمەرگە لە دەنگدانی تایبەت
بەپێی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، زیاتر لە ١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار هێزی ئەمنی و سەربازی لە دەنگدانی تایبەتی عێراق بەشداری دەکەن، لەوانە نزیکەی ١٤٦ هەزار پێشمەرگە.
جۆمانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئامائژە بەوەی کە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی ٩ی نۆڤەمبەر، واتە دوو ڕۆژ زووتر لە بەرواری سەرەکی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەوەی هێزی سەربازی و ئاسایش بتوانن بچنە بنکەکانی دەنگدانەوە، وتیشی: "ژمارەی ئەو هێزە ئاسایشی و سەربازییانەی کە مافی بەشداریکردن لەم دەنگدانەیان هەیە، یەک ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٨٥٩ کەسن، کە لە ناوەند و ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکاندا خزمەت دەکەن."
ناوبراو وتیشی: "ژمارەی هێزی ئاسایشی سەقامگیر لە یەکە سنوورییەکان کە مافی دەنگدانیان هەیە، ١٥٩٥ کەسن. ژمارەی دەنگدەرانی وەزارەتی ناوخۆ ٥٩٧ هەزار و ٤٥٣ کەسن. وەزارەتی بەرگری ٢٩٨ هەزار و ٥٤ کەس. ڕێکخراوی دژە تیرۆر هەژدە هەزار و ٤١٠ کەس. هێزەکانی حەشدی شەعبی ١٢٨ هەزار و ١٢٧کەس. ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش١٢٤ هەزار و٣١٢ کەسن. لە وەزارەتی پێشمەرگەیش ١٤٥هەزار و ٩٠٧ کەس مافی دەنگدانیان هەیە."