تشرینی دووه‌م 06, 2025 19:01 Asia/Tehran
  • عەلی باپیر: هیوادارم ئەوانەی لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو بایکۆتیان کردووە هەڵوێستیان بگۆڕن

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی عێراق رەخنە لە "تووندی"ی بانگەشە دەگرێت و بە "عەیبە" وەسفی دەکات و داواش لەو کەسانە دەکات کە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی رابردوویان کردووە، ئەو هەڵوێستەیان بگۆڕن.

عەلی باپیر گوتی: "هیوادارین هەرێمی کوردستان وعێراقیش لە دوای 11ی 11 دۆخێکی دیکەی بەسەردا بێت و چینایەتی نەمێنێت، خۆمان چاک نەکەین رەشەبایەک دێت هەموو شتێک رادەماڵێت.

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رەخنەى لە تووندیى بانگەشەى هەڵبژاردنی هەندێک لە لایەنەکان گرت لە رێگەى بەکارهێنانى وشەى "نەشیاو" و گوتى :"ئەو قسە قێزەونانەی لایەنەکان بەرامبەر یەکدى دەیڵێن عەیبەیە و لە دەرەوە بەگاڵتەجاڕمان دەبینن. بانگەشەی هەڵبژاردن لە 3ی تشرینی یەکەمی 2025 دەستیپێکردووە و لە 8ی تشرینی دووەم رادەگیرێت.

سەرپەیڤ