May 24, 2025 11:23 Asia/Tehran
  • بایە ١٢٠-ڕۆژییەکانی سیستان

ناوچەی زابۆڵی پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەرەبەیانی هەینی، ٢٢ی گوڵانی ٢٠٢٥، بە دەنگی هوشەهوش و کیفەی بایێکی توند بە خێرایی ١١٢ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا لە خەو هەڵسا؛ باهۆزێکی ئەوهێندە توند کە نەک هەر مەودای بینینی ئاسۆیی بۆ ٤٠٠ مەتر دابەزاند، بەڵکو پێوەری پیسبوونی هەوایش گەیاندە خاڵی قەیرانیی ٥٠٠؛ ئەو ئاستەی کە لە پۆلێنبەندیی جیهانیدا بە "مەترسیدار بۆ هەمووان" دادەنرێت و پسپۆڕانی کەشناسی وشدارییان داوە کە ئەم پێواژۆیە لانی کەم تا نیوەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

زیادبوونی خێرایی بایە ١٢٠-ڕۆژییەکان و توندبوونەوەی دیاردەی تەپوتۆز و خۆڵبارین، باکووری پارێزگای سیستان و بەلووچستان گەیاندووەتە لێواری قەیرانی کەشوهەوا و پیسبوونی هەوا گەیشتووەتە ئاستە مەترسیدارەکەی. سیستان جارێکی تر کەوتووەتە بەردەم دیاردەیەک کە ساڵانێکە بەسەر جوگرافیای ئەم ناوچەیەدا زاڵ بووە. بایە ١٢٠-ڕۆژییەکان ئەمجارەیان بە توندییێکی بێوێنە زابۆڵ، زەهەک و شارەکانی دەوروبەری گرتووە بەر و ژیانی خەڵکی ئەم دەڤەرە لەژێر چینێکی خاک و خۆڵدا نێژراوە.

سەرپەیڤ