-
لۆکاشێنکۆ: ئۆپراسیۆنی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بەم زووانە کۆتایی پێ دێت
ئادار 18, 2022 11:22سەرۆک کۆماری بیلاڕووس ھیواداریی دەربڕی کە «کییەف» واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتی لە گەڵ مۆسکۆ قەبوڵ کات، ئەگینا دەبێ لە ھەمبەر مۆسکۆ بە چۆکدا بێت.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: شەڕ لە ھەر ناوچەیەکی جیھان بێت ڕاشکاوانە ئیدانەی دەکەین
ئادار 15, 2022 11:50وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران شەڕ لە ئۆکرانیاو ئەفغانستان و یەمەن و ھەر ناوچەیەکی دیکەی جیھان ڕاشکاوانە ئیدانە دەکات، لە سەر گرتنە بەر ڕێگاچارەی سیاسی لە پرسی ئۆکرانیا پێی داگرت.
-
ئۆکرانیا: ئێران نەیاری شەڕە
ئادار 15, 2022 10:52وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە ھەژماری توییتەرەکەی دا نووسی: ئێران نەیاری شەڕەو لە ڕێگاچارەی ئاشتی خوازانە پشتیوانی دەکات.
-
ئەمیرعەبدوڵڵاھییان: ئێران لە ھەرچەشنە ھەوڵدانێک بۆ چارەسەریی قەیرانی ئۆکرانیا پشتگری دەکات
ئادار 15, 2022 04:19وەزیری کاروباری دەرەوە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ھاوتای ئۆکرانیی خۆی دا پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەرچەشنە ھەوڵدانێکی سیاسی بۆ چارەسەریی قەیرانی ئۆکرانیا پشتگری دەکات.
-
داخوازیی ئەردوغان بۆ گۆڕینی داڕشتی ئاسایشتی لە جیھاندا
ئادار 11, 2022 18:09سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت: پێکھێنانی داڕشتێکی تازەی ئاسایشتی لە ئاستی جیھاندا کە بەش لە خزمەتی پێنج وڵاتی دیاری دا نەبێت، پێویستە.
-
شوێنھاتی نالەباری بایکۆتەکانی دژی ڕووسیی ئەمریکا بۆ بازرگانیی جیھانی
ئادار 11, 2022 17:34سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە کرداری بایکۆتکارانەی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی، وەھا ھەنگاوێکی بە ھۆکارێک زانی لە ئاراستەی لەبار برانی تەواوی یاساوڕێساکانی بازرگانیی جیھانی.
-
بۆرێڵ: ڕۆژئاوا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا توشی ھەڵە ھاتووە
ئادار 11, 2022 16:41بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەییس یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند: ڕۆژئاوا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیادا توشی ھەڵەی زۆر ھاتووەو ھەلی نزیک بوونەوەی ڕۆژئاوا لە ڕووسیای لەکیس چووە.
-
دیداری ناردراوی «زلێنسکی» لەگەڵ میری قەتەر لە دەوحە
ئادار 11, 2022 14:42سەرچاوە میدیاییەکان باسی دیدارو وتووێژی میری قەتەر لەگەڵ ناردراوی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە دەوحەیان کردووە.
-
ڕەخنەی پوتین لە ناردرانی بەکرێگیراوانی دەرەکی بۆ ئۆکرانیا
ئادار 11, 2022 12:45سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە شانزەھەمین ڕۆژی شەڕی ڕووسیاو ئۆکرانیا ڕایگەیاند: ڕۆژئاواییەکان بە ئاشکرا بەکرێگیراوانی بیانی لە سەرتاسەری دنیا ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکەن.
-
دانیشتنەکەی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ئانتالیا ھیچ دەرەنجامێکی لێ نەکەوتەوە
ئادار 11, 2022 07:35یەکەم دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئۆکرانیاو ڕووسیا لە کاتی سەرھەڵدانی شەڕەوە ھەتا ئێستا، بێ ئەنجام کۆتایی ھات.