-
«گوڵبەدین حیکمەتیار» بەرنوێژی بۆ تالیبان دەکات
ئاب 24, 2021 17:36سەرۆکی پارتی ئیسلامیی ئەفغانستان وەکو بەرنوێژ مزگەوتی «پول خەشتی»ی کابۆل دیاری کرا.
-
کۆماریخوازان داوای ڕوونکردنەوەی «پێنتاگۆن»یان کردووە سەبارەت بەو چەک و چۆڵە ئەمریکییانەی کەوتوونەتە دەستی تالیبان
ئاب 24, 2021 17:18دوو ئەندامی کۆماریخوازی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوایان لە پێنتاگۆن کرد ھەتا لە بارەی سەندنەوەو یان لەنێو بردنی ئەو ملیاران دۆلار چەک و چۆڵەی ئەمریکا کە دوای داگیرکرانی ئەفغانستان کەوتووەتە دەستی تالیبان، ڕوون کردنەوە بدات.
-
وردیات و ڕووداوی نیشتنەوەی دوو فڕۆکە لە مەشھەدو ورمێی ئێران
ئاب 24, 2021 15:08وتەبێژی ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی ئێران، ڕفێندرانی ھەرچەشنە فڕۆکەیەکی ئۆکرانیای بەدرۆ خستەوەو ڕایگەیاند: فڕۆکەکان سەربە کۆمپانیای «کام ئەیر»ی ئەفغانستان بوونە کە لە ئێران سووتەمەنییان وەرگرتووە.
-
تالیبان: ئافرەتان لە ئەفغانستاندا دەبێ باڵاپۆش بن
ئاب 24, 2021 11:24وتەبێژی تالیبان لە دەوحە وتی: ئافرەتان لە ئەفغانستاندا دەبێ باڵاپۆشی ئیسلامییان ھەبێت.
-
ئەحمەد مەسعود: ئەگەر دانوستانەکان شکست بێنێ ئامادەی بەرەڤانین
ئاب 24, 2021 11:11«ئەحمەد مەسعود» کوڕی پاڵەوانی نیشتیمانیی ئەفغانستان جەختی کرد: ئەگەر بێتو دانوستانەکانمان لەگەڵ تالیبان شکست بێنێ بۆ بەرنگاری و شەڕی دژی ئەم تاقمە ئامادەین.
-
فارین پالیسی: تالیبان بە دووی ئەنجومەنێکی ١٢ کەسی دایە بۆ بەڕێوەبردنی ئەفغانستان
ئاب 24, 2021 09:56سەرچاوەکانی نزیک لە کاربەدەستانی باڵای تاقمی تالیبان ڕایانگەیاندووە: سەرکردەکانی ئەم تاقمە بە نیازی پێکھێنانی ئەنجومەنێکی ١٢ کەسی دان بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری ئەفغانستان.
-
سەرگەردان بوونی ١٣ ھەزار کەس لە فڕگەی کابۆل
ئاب 24, 2021 02:29کەناڵی «سی ئێن ئێن» باسی سەرگەردانیی نزیکەی ١٣ ھەزار کەسی کردووە لە فڕگەی کابۆل.
-
وەزیری بەرەڤانیی ئسپانیا: گۆڕانکارییەکانی ئێستای ئەفغانستان دەربڕی شکست ھێنانی ڕۆژئاوایە
ئاب 24, 2021 02:08وەزیری بەرەڤانیی ئسپانیا لە کاتی سەردانی بۆ بنکەی ئاسمانی لە مادریدی پێەختی ئەم وڵاتە وتی: گۆڕانکارییەکانی ئێستای ئەفغانستان دەربڕی شکست ھێنانی ڕۆژئاوایە.
-
تالیبان: بە گۆڕانکاریی ئەرێنی و تەگبیری داھاتووەوە ھاتووین
ئاب 23, 2021 18:04تالیبان ڕایگەیاندووە: ئەمجارەیان بە گۆڕانکاریی زۆر ئەرێنی و تەگبیری داھاتووەوە ھاتووین.
-
کاردانەوەی بنکەی مافی مرۆڤی ئێران بەرامبەر بە کوشتنی منداڵان لە لایەن سەربازانی ئەمریکی لە ئەفغانستان
ئاب 23, 2021 16:18بنکەی مافی مرۆڤی ئێران ، وێڕای بڵاو کردنەوەی توییتێک بەرامبەر بە دڕندەکاریی لەشکریانی ئەمریکی و قەڵاچۆی خەڵک و بە تایبەت منداڵانی بێ دەرەتن لە ئەفغانستان کاردانەوەی لە خۆی پیشان دا.