-
ئانڕوا: ڕژیمی زایۆنیست ڕیکۆردی قەڵاچۆکردنی مرۆڤەکانی شکاندوە
نیسان 09, 2024 08:45بەرپرسی ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دەربەدەرو پەرتەوازە فەلەستینیەکان لە ڕۆژهەڵاتی نزیک ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیست ڕیکۆردی قەڵاچۆکردنی منداڵ و فەرمانبەرانی ڕێکخراوە فریاگوزار و چالاکانی میدیایی و ئیکیپە پزیشکیەکانی شکاندوە.
-
گەرمای دەگمەن و زووگەیشتوو لە ئوتریش
نیسان 09, 2024 06:00گەرم بوونی کەش و هەوا لە ئوتریش زووتر لەکاتی خۆی دەستی پێ کردوەو ئەوەش بۆتە هۆی دەسپێکی زووتری وەرزی گەرما لەو وڵاتە
-
کۆبوونەوەی بیرمەندانی چینی بۆ پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین
نیسان 08, 2024 07:20مامۆستایان، بیرمەندان و موسڵمانانی چینی لە وتاردانەکەیاندا جەختیان کرد لەسەر پێویستیی پارێزرانی مافی مرۆڤ و نەیارەتی کردنی دەسدرێژی و زڵومی دژ بە منداڵان و خوازیاری کۆتایی هاتنی جەنایەتەکانی رژێمی ئیسراییل لە فەلەستین بوون.
-
ڕۆژی "منداڵی فەلەستینی" ڕۆژی ڕوڕەشی کۆمەڵگەی جیهانی لەبەرامبەر ژان و ئازاری منداڵانی غەزەیە
نیسان 07, 2024 06:30ڕێکخراوە ئامارگرو مافی مرۆیەکان بەبۆنەی ڕۆژی منداڵی فەلەستینی ڕایانگەیاند کە لەهەر کاتژومێرێک دا چوار منداڵ لە غەزە شەهید دەکرێن.
-
جۆزێف بۆرێل: کردەوەی ئیسراییل دژ بە سیاسەتی بنەبڕکردنی کێشە لە ناوچەکەیە
نیسان 04, 2024 09:00نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە کاروباری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەم یەکێتییە، بە ئاماژە بە شەرمەزارکرانی پەلاماردرانی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن ئانتۆنیۆ گۆتێریشی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوەم وتی: ئێمەیش بڕوامان وایە کە کردەوەی ئەمدواییەی ئیسراییل دژ بە سیاسەتی بنەبڕکردنی کێشە و ناکۆکی لە ناوچەکەیە.
-
درانی بەرنووسی بڕیارنامەی شەرمەزارکردنی پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر کۆنسۆلخانەی ئێران بە ئەنجوومەنی ئاسایش
نیسان 04, 2024 08:00جێگر یەکەمی نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەرنووسی بڕیارنامەیەکی داوتە ئەنجوومەنی ئاسایش کە تێیدا پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر کۆنسۆلخانەی ئێران لە دیمشق، شەرمەزار کراوە.
-
بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی شەوانی قەدر لە وڵاتانی جیهان
نیسان 02, 2024 06:30شەوی ڕابردوو موسوڵمانانی وڵاتە جۆربەجۆرەکانی جیهان ڕێوڕەسمی شەوانی قەدریان بەڕێوە بردو داوای لێبووردن و چاوپۆشی و ڕەحمەتیان کرد لە بارەگای پەروەردگاری مەزن.
-
داوای حەماس بۆ دەستەبەریی گواستنەوەی یارمەتییەکان بۆ غەززە
ئادار 30, 2024 07:40بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) خوازیاری ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بوو بە گوێرەی میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان.
-
ڕاپۆرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان: تاوانی جەنگی لە غەززە، کەم وێنەیە
ئادار 28, 2024 11:30ڕاپۆرتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری فەلەستین وتی: ئەوەی وا "ئیسرائیل" دەیکا، پێشاندەری نیازی ئەو رژیمەیە بۆ لەناوبردنی هەموو کەس و نموونەی ئاشکراشی ژینۆسایدە.
-
لایەنگرانی فەلەستین لە وڵاتانی جۆربەجۆر، خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕ لە غەززە بوون
ئادار 28, 2024 11:00لایەنگرانی فەلەستین لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان، خۆپێشاندانیان کردو خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕ لە غەززە بوون.