-
سازدانی چالاکییەک لە هەولێر بۆ پشتیوانی لە کوردانی سوریا
کانونی یهکهم 11, 2024 07:48دارا عەبدوڵڵا ڕاپۆرتێک سەبارەت بە سازدانی چالاکییەک لە هەولێر بۆ پشتیوانی لە کوردانی سوریا پێشکەش دەکات.
-
پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بنکەیەکی گرینگی سوریا
کانونی یهکهم 11, 2024 07:43بە دەسەڵات گرتنە دەستی گرووپە چەکدارەکانی نەیاریی بەشار ئەسەد لە سووریا، ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە هەڵقۆستنەوە لەو ڕەوشەی لەم وڵاتە هاتووەتە ئاراوەو دوا بە دوای کاردانەوە نیشان نەدانی بەرهەڵستکارانی سووری دەستی داوەتە دەستدرێژییەکی بەربڵاوە بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: جموجوڵەکانی ئیسراییل لە سوریا دەبێ بوەستێ
کانونی یهکهم 10, 2024 15:45نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا لە لێتوانێکدا لە کاردانەوە بە داگیرکرانی بەشێک لە خاکی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، خوازیاری کۆتایی هاتنی ئەم کردەوانەی تلاڤیڤ بوو.
-
تورکیا دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریای شەرمەزار کرد
کانونی یهکهم 10, 2024 15:39وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی جیاکەرەوە و پێشڕەوی لە خاکی سوریای بە تووندی شەرمەزار کرد.
-
هەوڵ بۆ پێکهێنانی کابینە لە سوریا
کانونی یهکهم 10, 2024 09:50محەمەد بەشیر بۆ چاخی ڕاگوزار ، کرایە بەرپرسی پێکهێنانی کابینە لە سوریا
-
دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا
کانونی یهکهم 10, 2024 09:50ڕووخانی لە ناکاو و پێشبینی نەکراوی حکوومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا بۆتە هۆی سەرسوڕمانی زۆر کەس و هەروەها سەردێڕی یەکەمی میدیاکانی ناوچەکە و جیهان. ئەم ڕووداوە سەیرە بووە هۆی ئەوەی ڕۆڵی دەورگێڕانی ناوچەکە لەوان ڕژیمی داگیرکەری زایۆنی لە ناوچەکە و لە سوریا هەموو سەرنجەکان بەرەو لای خۆی ڕابکێشێ. بەم حاڵەشەوە ژمارێ لە ژێدەرەکان ڕایانگەیاندووە؛ ئێستا کە بە شار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆیشتووە، داهاتووێکی نادیار چاوەڕێی ئەم وڵاتە دەکات کە تووشی بشێوەیەکی نالەبار بووە.
-
ئیسڕائیل قامیشلۆی بۆمباران کرد
کانونی یهکهم 10, 2024 09:46ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ : ئیسڕائیل دەورووبەری فڕۆکەخانەی قامیشلۆی بەخەستیی بۆمباران کرد
-
چاوی تەماحی نەتانیاهۆ لە سەر بەرزاییەکانی جەولان
کانونی یهکهم 10, 2024 05:47ژێدرە هەواڵییەکانیش ڕاپۆرتیان داوە ڕژێمی داگیرکەری زایوانی بە داگیرکردنی جبل الشیخ دەسدرێژییەکی بەربڵاوی بۆ سەر خاکی سوریا دەست پێ کردووە و تا ئێستا نزیکەی چواردە کیلۆمەتر چووەتە نێو خاکی سوریا.
-
گەیشتنی تانکەکانی ئیسراییل بە قونەیتەرە
کانونی یهکهم 09, 2024 15:15ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە دەستدرێژییەکانی بۆ سەر باشووری سوریا و تانکەکانی ئەم ڕژێمە چەند کیلۆمەترێک چوونەتە نیو قۆنەیتەرەوە.
-
گیرانی ١٤ ملیشیای سەر بە تورکیا لە منبج
کانونی یهکهم 09, 2024 14:53لە کاتێکدا پاش ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد لە سوریا پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان و هەروەها ناوچە سەربازییەکانی سوریا یەکجار زیاتر بووە ، وێنەگەلێک لە تەرمی هێزەکانی سەر بە تورکیا کە لە شەڕ و پێکدانەکانی ناوخۆی سوریادا کوژراون، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە.