-
حەماس: چەکی بەرخۆدان، ڕەوا و نیشتمانییە
تشرینی یهکهم 18, 2025 14:07یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە چەکەکانی ئەو بزووتنەوە، ڕەوا و نیشتمانین، وتی کە کەرتی غەززە لەلایەن فەلەستینییەکان خۆیانەوە بەڕێوەدەبرێت نەک لەلایەن لایەنە بیانییەکانەوە.
-
وەزیری بەرەڤانیی یەمەن: ئامادەیی بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە دەستدرێژیی شیمانەیی دوژمنین
تشرینی یهکهم 17, 2025 13:30"محمد ناسر عاتفی" وەزیری بەرەڤانیی حکومەتی سەنعا بە سەرەخۆشی کردنی شەهید بوونی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا و لە هەموو مەیدانە سەربازییەکاندا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە دەستدرێژییەکی شیمانەیی.
-
پێشگریی شارۆچکەنشینانی زایۆنی بە گەیشتنی یارمەتییەکان بە غەززە
تشرینی یهکهم 17, 2025 10:30بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵییەکان، شارۆچکە نشینانی زایۆنی ئەمڕۆ پێشیان گرت بە لۆرییەکانی هەلگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانە و ڕێگەیان نەدا بچنە نێو کەرتی غەززەوە.
-
بەڵێنشکێنیی ڕژێمی زایۆنی؛ ئەو بنەماڵە فەلەستینییانەی کە چاوەڕیی ئازادکرانی ئازیزانیان مانەوە
تشرینی یهکهم 17, 2025 04:43ڕژێمی زایۆنی بە کێشەسازکردن و خۆبواردن لە ئازادکردنی ژمارێک لە دیلە فەلەستینییەکان کە ناویان لە نێو لیستی ئاڵووێری دیلەکاندا بوو، بنەماڵەکانی ئەو دیلانەیان نیگەران و چاوەڕێ هێشتۆتەوە.
-
ڕێبەری ئەنساروڵڵا: ئێران بۆ پشتیوانی کردنی فەلەستین فیداکاریی گەورەی کردووە
تشرینی یهکهم 16, 2025 17:21ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرخۆدان و بە چۆکدانەهاتنی سەرباری هەموو زەخت و گوشارەکان فیداکاریگەلێکی گەورەی لە پێناو پشتیوانیکردنی ئارمانجی فەلەستین کردووە.
-
ڕەوشی کارەساتباری ئاوارەکانی غەززە؛ ژیان لەنێو دەیان ملوێن تۆن دارو پەردوو و زبڵ و خۆڵ
تشرینی یهکهم 16, 2025 15:06سەرۆکی تۆڕی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی فەلەستین وتی: ٥٥ ملیۆن تۆن داروپەردوو و ٨٠٠ هەزار تۆن زبڵ و خۆڵ لە سەرانسەری غەززەدا کەڵەکە بووە و ئاوارە کان بەبێ هیچ داڵدەیەک و لە نێو ئەم داروپردوو و زبڵانەدا ژیان دەبەنە سەر.
-
ژماری شەهیدانی جینۆساید لە غەززە هەڵکشا بۆ ٦٧٩٦٧ کەس
تشرینی یهکهم 16, 2025 14:41بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژانەی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە، بە گوێزرانەوەی تەرمی ٢٩ شەهید بۆ نەخۆشخانەکانی غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ژماری شەهیدانی جەنگی جینۆسایدی دژ بە غەززە هەڵکشاوە بۆ ٦٧ هەزار و ٩٦٧ کەس.
-
حەماس لە غەززه هەروا بەرەڤانی لە خەڵکی فەلەستین دەکا
تشرینی یهکهم 16, 2025 06:15ڕاپۆرتێک سەبارەت بەم بابەتە ببینن.
-
گرژیی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین؛ نەتانیاهو دادگەی جێهێشت
تشرینی یهکهم 15, 2025 13:21سەرچاوە هەواڵییەکان وێڕای ئاماژە بە ئامادەبوونی نەتانیاهو-ی سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی لە دادگە بەتۆمەتی گەندەڵکاریی، ڕایانگەیاند؛ هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئەو کۆڕە، خۆپێشاندان سازدرا.
-
حەماس: رژێمی داگیرکەر، ڕێککەوتنی غەززەی بەزاند
تشرینی یهکهم 15, 2025 13:10حەماس لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد کە هەنگاوەکانی هاوپێوەند بە ڕۆژانی پاش شەڕ لە غەززە دەبێ لە ڕێگای ڕێککەوتنێکی نیشتمانی و گەشتداگرەوە بێ و بە پێی بۆچوونی فەلەستینییەکان. وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەس لە کەرتی غەززە لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە پێشێلکراوە.